کەمپی #شەرفەدین#، تایبەت بە ئاوارە کوردە ئێزدییەکانە، ئەگەرچی کەمپەکە کاتییە، بەڵام ئاوێکی زۆر کەمی هەیە و، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش، دۆخی ژیانی ئاوارەکان قورستربووە.
خراپی باری ژیانیان، وایکردووە بەشێک لە ئاوارەکان بڕیاربدەن کەمپەکە جێبێڵن و بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بگەڕێنەوە.
رۆژانە بڕێکی کەم کارەبا بە کەمپەکە دەدرێت، بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان نە فێنککەروەیان هەیە، نە بەفرگر.
بەگوتەی خۆشیان ژیانیان لە کەمپەکە بە دۆخێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت، گەرما تەواو تەنگی پێهەڵچنیوون، ئەو بڕە ئاوەی هەشیانە لەبەر بەرزی پلەی گەرمییەکەی بە کەڵکی خواردنەوە و بەکارهێنان نەیەت.
نزیکەی 120 خێزانی کوردی ئێزدی لە کەمپی شەرفەدین لەنێو خێوەتەکان دەژین، ئاوارەکانی ئەم کەمپە لە شنگال خاوەنی ماڵ و خانووی خۆیانن، بەڵام بەهۆی شەڕ و هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش، ئێستا زۆربەی خانووەکانیان وێرانبوون و بەکەڵکی ژیان نایەن.
26-07-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,483 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!