ساڵی 1994 لە شاری #مەهاباد# لە دایکبوون خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری مەهاباد تەواو کردووە. پاشان وەک خوێندکار لە ڕشتەی مێعماری لە زانکۆی ئازادی مەهاباد درێژەی بە خوێندن دا. بە هۆی ئەندامەتی باوکی هێمن لە ڕیزەکانی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران-حدکا و پاش ئاشکرا بوونی چالاکییەکانی، بنەماڵەی ناوبراو ناچار بوون لە ساڵی 2014 بچنە باشوری کوردستان و لە شاری #قەڵادزێ# گیرسانەوە. هاوینی ساڵی2015 هاوڕێ هێمن هاتە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و لە مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ لە دەورەی 216ی سەرەتایی پێشمەرگە بەشداری کرد و بە سەرکەوتوویی دەورەکەی تەواو کرد. لە پاییزی ساڵی 2015 وەک پێشمەرگە لە هێزی تایبەت سازمان درا و دەستی بە خزمەتی پیرۆزی پێشمەرگایەتی کرد. لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا چەندین ئەرکی لە هێزی تایبەت وەئەستۆ گرت و دواجار ئەرکی سەرپەلی یەکێک لە پەلەکانی پێشمەرگەی لە هێزی تایبەت لەئەستۆ گرت. لە هاوینی ساڵی2016 لە مەئمورییەتی پێشمەرگەکانی ناوەندی 2ی کوردستان لە قوڵایی خاکی کوردستان بەشدار بوو و دەورێکی بەرچاوی گێڕا.
شەهید هێمن لە مانگی گەلاوێژی ئەمسال(2017) هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزب بۆ مەئمورییەتێکی حیزبی چوونە ناوچەی #پیرانشار# بەڵام بەداخەوە لەو مەئمورییەتەدا شەوی 14ی گەلاوێژی 2017 بەرانبەر بە 07-08-2017 لە شوێنێک بە ناوی سەری هەواری شێخە دەکەونە کەمینی دوژمنانی ئازادی و هاوڕێ لە گەڵ پێشمەرگەیەکی گیانفیدای دیکەی حیزب بە ناوی یەعقوب مورادی شەهید دەبن و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەلاتی شەهیدان بوو.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 6,648 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!