شارەزایەکی بواری ژمێریاری ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە(شەش) ملیار دۆلاری فەرمانبەران قەرزارە، ڕاشیدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئه و پارەی پاشەکەوتە لە (ئامانات) دانراوە دوای سێ ساڵ نەگەڕێندرێتەوە بۆ خەڵک دەفەوتێت.
عەزیز عەلی، شارەزا لە بواری ژمێریاری و دارایی لە چواری بەرنامەی ژێرخانی ئابووری ڕادیۆ دوڕۆژ، ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم زیاتر لە شەش ملیار دۆلار (یەک تریلیۆن دیناری) فەرمانبەران قەرزارە و لە ئامانات دانراوە.
راشیگەیاند، ئەگەر ئه و پاشەکەوتەی فەرمابنەران دوای سێ ساڵ نەگەڕێنرێتەوه و نەدرێتەوە پێیان بەپێیی یاسای ژمێریاری دەفەوتێت.
ئه و شارەزایەی بواری ژمێریاری وتیشی حکومەتی هەرێم توانای گێڕانەوەی ئه و پارەیەی نییە، چونکە حکومەت کێشەی کەمی نەختینەی (سیولە)ی هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 03-02-2016 بە بڕیاریی ژمارە (64) سیستمی پاشەکەوتی پەیڕەوکرد و مووچەی فەرمانبەرانی لە نێوان 15% بۆ 75% کەمکردوە، جگە لە پێشمەرگه و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان.
لەدوای پەیرەوکردنی ئه و سیستمەش ڕێژەی هەژاری لە (3،8%) لەساڵی 2012 بۆ (13،5%) لەساڵی 2016 بەرزبۆتەوە، هەروەها ڕێژەی بێکاریش لە (7،9%) لە ساڵی 2012 بۆ (14%) ساڵی 2016 بەرزبۆتەوە و گەشەی ئابووری هەرێمیش (5%) کەمیکردووە.[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 12-08-2017