ئامادەکردنی: یونس سلێمان ئەحمەد
شارۆچکەی #شارەزوور# یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای #سلێمانی#. ناوەندەکەی شاری #هەڵەبجە#ی تازەیە.
شارۆچکەی شارەزوور پێکهاتووە لە:
شارەدێی #زەڕایەن#
هەڵەبجەی تازە
$مێژووی دروستبوونی$
شارۆچکەی شارەزوور یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لەساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق وەکو جێگرەوەی شارۆچکەی هەڵەبجەی دروستیکرد ئەوەش پاش ئەوەی کە شارۆچکەی هەڵەبجە لەڕۆژی #16-03-1988# کیمیابارانکرالەساڵی 1989 بەبڕیاری سەدام کرایە قەزا بەناوی شارۆچکەی سەدامیە هەڵەبجە، داوی ڕایەڕین لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 1995 بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کرایە شارۆچکەی شارەزوور یەکەم قایمقامیش ناوی فەرهاد محەمەد ڕەسول سەر حیزبی سوسیالست بوو.
$ناوی قائیمقامەکانی شارۆچکەی شارەزوور$
فەرهاد محەمەد ڕەسول، دەرچووی خانەی مامۆستایان لە 15-6-1995 تا 31-8-1996 قائیمقام بووە.
ماجد محەمەد شەریف، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی لە 20-12-1996 تا #01-07-1997# قائیمقام بووە.
بێرون عومەر فەتاح، دەرچووی ئامادەیی لە 31-12-1997 تا #01-01-2000# قائیمقام بووە.
ئەحمەد حەمەنوری محەمەد، دەرچووی ناوەندی لە #01-01-2000# بۆ 29-4-2006 قائیمقام بووە.
فازڵ عومەر عبدالرحمان، دەرچووی کۆلێژی یاسا لە 30-4-2006 بۆ ماوەیەک بەوەکالەت قائیمقام بووە.
سۆران عەلی، دەرچووی کۆلێژی یاسا، لە 25-6-2007 تا 21-12-2015 قائیمقام بووە.
ڕزگار غەفور ڕەحیم، دەرچووی کۆلێژی یاسا لە 21-12-2015 دەستبەرکاربووە تا ئێستا بەردەوامە.
$شوێنی جوگرافی$
شارۆچکەی شارەزوور دەکەوێتە ناوەندی دەشتی شارەزوور لەباشوری خۆرهەڵاتی سلێمانی بەدووری 40 کیلۆمەتر، شارۆچکەی شارەزوور لەناحیەی زەڕایەن و چل و هەشت گوند پێکهاتووە. بەپێی ئاماری ساڵی 2017 ژمارەی دانیشتوانی 73560 هەزار کەسە. لەئێستادا لەناو شارۆچکەی شارەزوور چەندین بەڕێوەبەرێتی و فەرمانگە هەیە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانە و خوێندنگا هەیە، بەشی کوردی سەر بەزانکۆی هەڵەبجەش لەناو سەنتەری قەزاکەدایە. بە بەردەوامبی لەسنوری قەزاکە لەبوارە جیاوازەکاندا چالاکی تێدا ئەنجام دەدرێت.
$ناوی قوتابخانە و خوێندنگاکانی شارۆچکەی شارەزوور$
قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی
قوتابخانەی سرودی بنەڕەتی
قوتابخانەی هەتاوی بنەڕەتی
قوتابخانەی ئەحمەد موختار جافی بنەڕەتی
قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی
قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتی
قوتابخانەی نالی بنەڕەتی
قوتابخانەی بێسارانی بنەڕەتی
قوتابخانەی شوڕشی بنەڕەتی
قوتابخانەی سەردەمی بنەڕەتی (1-9)
قوتابخانەی بێریڤانی بنەڕەتی کچان (7-9)
قوتابخانەی ئاڵای بنەڕەتی کچان (7-9)
قوتابخانەی مەشخەڵانی بنەڕەتی کچان (7-9)
قوتابخانەی سەرکەوتنی بنەڕەتی کوڕان (7-9)
قوتابخانەی هەورامانی بنەڕەتی کوڕان (7-9)
قوتابخانەی شەهیدانی بنەڕەتی کوڕان (7-9)
قوتابخانەی پێشکەوتنی ئێوارانی بنەڕەتی کوڕان (7-9)
قوتابخانەی خوێندنی خێرای شارەزووی تێکەڵاو (7-9)
ئامادەیی شەهید دانای کوڕان (پێشتر بەناوی ئامادەیی ئالانی کوڕان) بوو
ئامادەیی شەهید سیروانی کچان (پێشتر بەناوی ئامادەیی زەڵمی کچان) بوو
ئامادەیی زانای کوڕان
ئامادەیی شەمێرانی کچان
ئامادەیی مەولەوی ئێوارانی کوڕان
ئامادەیی چورچرای ئێوارانی کچان
خوێندنگای ئاینی شێخ مەعروفی نێرگزجار
باخچەی منداڵانی چرۆ
باخچەی منداڵانی پەپولە
باخچەی منداڵانی سارا
$ناوی مزگەوتەکانی شارۆچکەی شارەزوور$
مزگەوتی گەورە
مزگەوتی نالی
مزگەوتی فیردەوس
مزگەوتی غفران
مزگەوتی قازی محەمەد
مزگەوتی ئیبن سلاح شارەزووری
مزگەوتی شێخ معروفی نێرگزەجاڕ
مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مدڕیس
مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران
مزگەوتی نوور
مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق
مزگەوتی شافعی
مزگەوتی شێخ عومەری بیارە
مزگەوتی شێخ عەلادینی نەقشبەندی
مزگەوتی سیراجەدین
مزگەوتی شێخ محمودی حەفید
مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان
مزگەوتی ڕاشیدین
مزگەوتی شەهیدان[1]