بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# ڕێکەوتی 7ی خەرمانانی 1396ی هەتاوی 2 کچی مێرمنداڵیی تەمەن 15ساڵ لەشاری #مەلەکشا#ی پارێزگای #ئیلام# دەستیان دایە خۆکوژی.
لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کەئەم دوو کچە مێرمنداڵە لە دەسپێشخەرییەکی پێشتر داڕێژراودا لەناوبەری (پاریاب گنبد)چوونەتە سەر چیا وخۆیان توڕهەڵداوە بۆخوارێ ودەرنجامی ئەم هەواڵە یەکیان بەخێرایی گیانی لەدەست داو وئەوی دی لەبەشی پێ(لگن)بەگرانی خەساری بینیوە وگوازراوەتەوە بۆنەخۆشخانە.
بەگوێرەی هەواڵەکان کەئەم دوو کچە هاوپۆلییە پاش سەرنەکەوتن لە وانەکەیان وبەدەست نەهێنانی خاڵی پێویست بۆ چوون وسەرکەوتن لەبواری وانەی(تجربی)بڕیاری خۆکوژیان داوە وئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا هۆکاری سەرەکی وچۆنییەتی ئەم دەسپێشخەرییە دەرنەکەوتووە.
جێگەی باسە کەئامار خۆکوژییەکان بەپێی ڕاپۆرتەکانی kmmk لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەسەرەتای ئەمساڵەوە تابەئێستە بریتییە لە19 ژن و21پیاو گیانیان لەدەست داوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
31-08-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,153 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!