لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# 12 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە کە بەهۆیەوە 12 کەس برینداربوون، بەڵام کەس گیانی لەدەست نەداوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە ئاماری ڕووداوی هاتووچۆیان لە چوار ڕۆژی جەژنی قوربان لەسنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکراکردووە بەم شێوەیە، دوانزە ڕووداو هەبوون کە پێنجیان وەرگەڕان، شەش پێکدادان، یەک شێَلان.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەکۆی ئەو دوانزە ڕووداوە، پێنجیان لە نێو شار بووە و حەوتیشیان لە دەرەوەی شار بوون، هەروەها 12 کەس بریندار بوون، بەڵام گیان لەدەستدان نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماری جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردووشیان ئاشکراکردووە بەم شێوەیە، 23 ڕووداو هەبوون، لەوانەش 12 وەرگەڕان، 11 پێکدادان، لەکۆی ئەو 23 ڕووداوەش حەوتیان لە ناو شار بووە و 16یشیان لەدەرەوەی شار بووە، هەروەها 36 بریندار هەبوون لەگەڵا گیانلەدەستدانی 11 کەس. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,655 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!