بەشی ئێران/ کوردستان- سەرۆکی ئیدارەی چاوەدێریی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی لە ماوەی ڕۆژانی 4 تا 10ی خەرمانانی ئەمساڵ سەرجەم 2 هەزار و 107 جار یەکەکانی پیشەیی و ناپیشەیی لە ئاستی بازاڕ پشکێنراون.
بە پێی هەواڵی کوردپریس، فەرزاد سەردار زادە بە بە ئاماژە بە دەست بە سەرداگرتنی 63 نموونه سەرپێچکاری لەو پشکنینانە ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی 4 تا 10ی خەرمانانی ئەمساڵ 83 ڕاپۆرتی جەماوەری گەیشتۆتە دەستی بنکەی هەواڵگریی ئیدارەگەلی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی شارەکانی پارێزگای کوردستان کە بە پێی ئەوان 25 نموونە سەرپێچکاری سەلمێندراوە و لەو پەیوەندییەدا 57 دۆسیە بۆ یەکەکانی پیشەیی و ناپیشەیی ئامادە کراوە.
ناوبراو وتیشی: زۆربەی سەرپێچکارییەکان بریتی بوون لە گرانفرۆشی، کەم فرۆشی و دیاری نەکردنی نرخی کاڵا کە بە پێی دۆسیەکان، سەرجەم 203 ملیۆن و 590 هەزار ڕیاڵ جەریمە بۆ سەرپێچکاران لە بەرچاوە گیراوە.[1]
05-09-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,462 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!