چاوسوری سپلە نان خۆری کێيت حەپه حەپ بۆ کێ دەکەيت
لەشارەزووردا ئەم دەربڕ و ئيديۆمە باوە کورد بەپشيلەی گرتووە کە(سپڵه) يە و لە هەموو ماڵێکيش بەخێو دەکرا، لێرەدا چاو سوری سپڵە ئاڕاستەی(سەگ) کراوه، مرۆڤ ئەگەر خاسيەتی سەگی بدرێتە پاڵ وەک سەگ بە وەفا نابێت، دەربڕ و ئيديۆمەکە حەپە حەپی تێدا نەبووايە و مياوە مياو بوايە کێشە نەبوو، هەر پشيلەی سپڵەی دەگرتەوە، بەڵام ئەم درکەيە بۆ کەسێک کەنمەکی شوێنێ يان ماڵێک يان ديوەخانێکی کردبێت و دواتر(بەرد له و کانياوە بگرێ کە ئاوی لێخواردۆتەوە) و پێ بوەڕێت و زەمی بکات و نمەکگيری نەبێت.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,328 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!