سم سمی کەرە، چنگ چنگی مەیاسێ، سەرم لەو کاروبارە دەرناچێ
چیرۆکی ئەم ئیدیۆمە لە ناکۆکی نێوان بوک و خەسووەوە هاتووە دەگێڕنەوە، خەسویەک سەفەر دەکات و هیزە ڕوونی ماڵەوە لە بوکەکەی دەشاڕێتەوە و دەیباتە بنەبانی ماڵەوە و زەوییەکەش بە قوڕێ سواخ دەدات و ماڵنجی دەکات تاوەکوو ئەگەر بوکەکە ڕۆنی دەرهێنا شوێنی پێیەکانی ببنە گەواهیدەر بۆیە بوکەکەش دوای خەسوی دەچێت کەرەکەیان دەهێنێت و سواری پشتی دەبێت و چنگ دەخاتە ناو هێزە ڕوونەکەوە و بە پێی پێویستی خۆی ڕوون لە هێزە ڕوونەکە دەردەهێنێت، کە خەسوەکەی دەگەڕێتەوە دەچێت سەیری هێزە ڕوونەکە دەکات چنگ چنگی مەیاسی بوکیەتی و سمی سمی کەرەکەیانە بۆیە دەڵێت (سەرم لەو کاروبارە دەرناچێت) ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنرێت بۆ کارێک بەڵگەت هەیە و نییە و دوو دڵی لە بڕیار لەسەردانی کارەکە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 947 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!