لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زۆر لە هاووڵاتیان پرسیاری جۆری ڕووماڵی کوردستان24 مان لێدەکەن. لێرەدا بە بینەران و هاووڵاتیانی خۆشەویست ڕادەگەیەنین کە ئێمە هاووڵاتیان بە شایستەی ئەوە دەزانین زانیاریی ورد و ڕاستیان پێ بگەیەنین و هەموو شتێک لە قەبارەی خۆی بخەینە ڕوو.
لە بارەی دوا پێشهاتەکانی کەرکووک و خانەقین، ئەوەی ڕاستی بێت خۆپیشاندانی گەنجان بەرامبەر بە ڕەفتاری نامرۆڤانەی حەشدی شەعبی، جێگەی شانازیی کوردانی سەرانسەری جیهان بووە و لە هەواڵەکانماندا ڕووماڵی ئەم ئازایەتیەمان کرد، بەڵام لە بارەی حەشدی شەعبیەوە، لەگەڵ ئەوەی حەیدەر عەبادی بڕیاریداوە، تەنیا پۆلیسی فیدراڵی و دەزگا ئەمنیەکان لە پاریزگەی کەرکووک بمێننەوە، بەڵام ئەوەی ڕاستییە هیشتا کەرکووک و خانەقین و شنگال و زۆرێک لە ناوچە کوردستانیەکانی دیکەی دەروەی هەرێم، لە ژێر چەپۆکی ئەو هێزە داگیرکەرە دایە و هیچ پاشەکشەیەکیان لە باشووری کوردستان نەکردووە. ئەوەی هەیە گوایە بڕیار دراوە لە ناو گەڕەکەکاندا نەمێنن و لە دەرەوەی شارەکان جێگیر ببن و ئێستاش دەروازەی هەموو شارەکان بە دەستی ئەم هێزە تایفیەیە. ئەم هێزە هێشتا بەردەوامە لە ئازاردانی خەڵک و زیندانی تایبەتیان لە ناو کەرکووک و شارەکانی دیکەدا داناوە.
لەم دۆخە هەستیارەدا هەموو هەوڵمان ئەوەیە، بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە و پیشەییانە، زانیاری ڕاست و دروست و دوور لە سۆز و هەڵچوون، بە بینەرانمان بگەیەنین و لەم ڕەوتەش بەردەوام دەبین.
19-10-2017
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,024 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!