$باکووری کوردستان$
- #عوسمان بایدەمیر#، ئەمڕۆ لە پەڕڵەمانی تورکیا دەستی خستە سەر دڵی وەک ئاماژەیەک بۆ کوردستان و بەهۆیەوە سزادرا و لە دانیشتنی پەڕڵەمان کرایە دەرەوە.[3]
- هەردوو گوندی #بیلەکێ# و #ئێلهێ# ی سەربە #سێرت# لەلایەن سوپای تورکەوە گەمارۆ دران و لە ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی 40 کەس دەستگیر کران.[2]
- بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتووچۆی لە چەند گوندێکی سنووری شارۆچکەی #حەسکێف# ڕاگەیاند.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە شاری #بانە# یانزەهەمین ڤیستیڤاڵێکی ئەدەبی تایبەت بە چیرۆک بەڕێوەدەچێت.[3]
- دادگای ئینقلابی شاری #سنە# دووبارە دۆسییەی #حەبیبوڵڵا لەتیفی#، زیندانیی سیاسیی کوردی خستە بەر لێکۆڵینەوە و حوکمی ئێعدامی ئەو زیندانییە کوردەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕی.[8]
- هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندی #ئاڵیکەند# سەر بە شاری #بۆکان# و هەوڵی پشکنین و لێدانی دانیشتوانی ئەو گوندەیان دا.[8]
$باشووری کوردستان$
- مامۆستایانی هەریەکە لە #سلێمانی#، #گەرمیان#، ڕاپەڕین و #هەڵەبجە# لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە #هەولێر# گردبوونەوە.[3]
- حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە کە ''بە هەوڵی نووسینگەکەیان و هێزە ئەمنییەکان، توانیویانە 7 کەسی دیکە لە کوردانی ئێزدی لە چنگ چەکدارانی #داعش# ڕزگار بکەین، کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ بووە لە دەستی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەدا بوون.''[4]
- ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دوای کۆبوونەوەی حکومەتی و پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشدا لەگەڵ شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بە دەرماڵەکان و مووچەی #خانەنشین#ان و خانەنشینە پلە تایبەتەکاندا دەکەن، سندووقی خانەنشینیش کارادەکرێتەوە.[5]
- حزبە کوردستانییەکان جگە لە پارتی لە بارەگای #کەرکووک#ی مەکتەبی سیاسی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# کۆتایی هات کە تایبەت بوو بە پۆستی پارێزگار و دۆخی #داقوق# و #خورماتوو#. هەروەها داوادەکەن پارتی بگەڕێتەوە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا تا پۆستی پارێزگار یەکلایی بکرێتەوە.[1]
- کۆنفراسێکی پەروەردەیی لەسەر ئاستی چوار زانکۆی عێراق لە #زانکۆی سلێمانی# بەڕێوەدەچێت و زانکۆی سلێمانیش بە چەندین توێژینەوە بەشداری دەکات و کوالێتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەخرێتەروو.[6]
- هێزی پاسەوانی سنوری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەی نێودەوڵەتی #حاجی ئۆمەران# بارودۆخ و ڕەوشی ناوچە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران-یان تاوتوێکردو چەند بڕیارێک لە نێوانیاندا واژۆکرا، بەڕێوەبەری شارەدێیەکەش دەڵێت کۆبونەوەکە تایبەت بووە بە ڕەوشی ئەمنی سنورەکان. [1]
- دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق وەڵامێکی توندی پارتی دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە شتێک هەبێت بەناوی ئاسمانی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکیش له و دەسەڵاتەوە ڕونکردنەوەی زیاتر دەدات سەبارەت بەفرۆشتنی ئاسمانی هەرێم بۆ ماوەی 20 ساڵ، ڕاشیدەگەیەنێت، دەستپێکردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆکان لەفڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە بۆ جیهان تەنها لەدەسەڵاتی عەبادیدایە.[7]
- #ڕێباز حەملان#، وەک وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستبەرکاربووەوە.[3]
- لەسەر ڕێگای #کەلار# #خانەقین# لەڕووداوێکی هاتوچۆدا 16 کەس بریندار بوون و یەکێکیش گیانی لەدەستدا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕۆژنامەی دەیلی سەباح-ی تورکی بڵاویکردەوە، سەرەڕای هەموو داواکارییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و کوردی سوریا، واشنتن ڕایگەیاندووە کە ساڵی داهاتوو بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی ڕادەستی #یەپەگە# دەکات.[1]