90٪ی دەریاچەی #ورمێ# کە دووەمین دەریاچەی گەورەی ئاوی سوێری جیهان بوو، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا وشک بووە.
بەهروز ساری سەراف، بەڕێوەبەری گروپی کەشناسیی زانکۆی تەبرێزی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسە هەواڵییەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، کە 90٪ی دەریاچەی ورمێ وشک بووە و ڕەخنەی جدیی لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران گرتووە.
ساری سەراف، وتوویەتی: بەرپرسانی حکومی لە ئێران لە خۆیانەو بەڵێن بە خەڵک دەدەن، سەرەڕای ئەوەی ئاوی دەریاچەی ورمێ ڕووی لە وشکبوونی بەتەواوەتییە، بەرپرسان بەڵێنی دروستکردنی بەنداو دەدەنە خەڵک بۆ گەشەپێدان بە کشتوکاڵ لە دەوروبەری ورمێ.
ئەو مامۆستایەی کەشناسی لە زانکۆی تەبرێز وتووشیەتی، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا 90٪ی ئاوی دەریاچەی ورمێ وشک بووە.
ڕاشیگەیاندووە، کە وشکبوونی ئاوی دەریاچەی ورمێ وایکردووە کە کەشی ناوچەکە گەرم بێت، تەنانەت لە وەرزی سەرماشدا.[1]
#25-12-2017#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 7,219 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!