خەڵکی گوندی #هاوار#ی سەر بەشارەدێی #بیارە#ی پارێزگای #هەڵەبجە#-یە و ئێستا دانیشووتی شارۆچکەی #شارەزوور#ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی#-یە، ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە بەردەوام کتێب دەخوێنێتەوە و بەدوای سەرچاوی جیاوازدا دەگەڕێت.
لە ساڵی حەفتاکاندا زۆر جار سەردانی شاری #بەغداد# و بەسرەی کردووە بۆ کڕینی کتێب، بۆیە تا کاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەساڵی 1988 توانی بە سەدان کتێبی کۆکردووەتەوە و لە کتێبخانەیەکدا لەماڵەوە دایناون، بەڵام بەهۆی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەوە هەموو ئەو کتێب و سەرچاوە بە نرخەکانی لەناوچوون.
دوای ئەوەی لە ساڵانی 1990ەوە لە شارەزوور نیشتەجێکران جارێکی تر دەستیکردەوە بە کۆکردنەوەی کتێب و بیرۆکەی دروستکردنی کتێبخانەیەکیشی لە شارۆچکەکە لا گەڵاڵەبووە، تا دواجار بە هەوڵی بەردەوام توانیوێتی لە ساڵی 2006 حکومەت ڕازیی بکات و بۆ یەکەمجار کتیبخانەیەکی حکومی لە شارەزوور بونیادنراوە.
پێیوایە، کە کتێبخانە لە هەر وڵاتێکدا بێت شابەشانی مۆزەخانە و بوارەکانی گەشتوگوزرار گرنگی خۆی هەیە و هێمایەکی شارستانییە، بەتایبەت بۆ گەلی کورد کەدابەشکراوین بەسەر چوار وڵاتی داگیرکەردا وهەمیشە لەدژی ئێمە هەنگاودەنێن نایانەوێت ئێمە پێش بکەوین.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,930 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!