$باکووری کوردستان$
- بەپێی هەواڵی مێدیای تورکیا، لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی کە لە نزیک بارەگەی سەربازیی شانتەپە لە #جوڵەمێرگ# جێگیرابوو، 2 سەربازی تورکیا کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک سێ جار بە چڕی دەستیان کردەوە بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی سنوری شارەدێی #سیدەکان# سەربە شارۆچکەی سۆران و به و هۆیەشەوە هاوڵاتیان دەربەدەر بوون. بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە دانیشتوانی گوندەکانی نزاری و گورەشان و ئالەکان و سیران و خەلیفان و لیلکان سەربە شارەدێی سیدەکان ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دادگەی گەل لە باکووری سووریا بە هۆی ئەوەی کە #فوئاد عەلیکۆ# و #ئیبراهیم برۆ# ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) بەشدار بوون لە داگیر کردنی #عەفرین# لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە.[1]
- لە گردی شەهید هۆگر-ی نێوان گوندی ئاشم-ێ و چارقلی هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای #کوبانی#، مینێکی چێنراوی سوپای تورکیای داگیرکەر تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەی ئەم مینە 2 منداڵ کوژران و چەند هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندی #یەپەگە# ڕایگەیاند، کە بەیانی ئەمڕۆ شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین، بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیان لە نزیک شەقامی (ڤێلات) لە ناوەندی عەفرین تەقاندەوە. ناوەندی ڕاگەیەناندنی یەپەگە، ئاشکرایکردووە، کە لە ئەنجامی چالاکییەکەی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، 4 چەتە کوژراون و دووانی دیکەش بریندرابوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- دادگایەکی شاری نیویۆرک لە ئەمریکا سزای زیندانی بەسەر دوو تورکدا سەپاند کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەمریکا لەگەڵ پاسەوانەکانی سەرۆکی تورکیادا هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.[3]