ئەوەی لەخوای نەترسێ، لەهيچ ناپرسێ
خوا، دامەزرێنەر و خوڵقێنەری زەوی و ئاسمانەکانە، چاودێر و ئاودێری دێمەکارانە، ڕزق و ڕۆژووی هەموو زيندە ڕۆحەکان دابين دەکات، ئاگای لە پەنهان و ئاشکرايان هەيە، بيروباوەڕی کوردان وايە خواناسان و ئەوانەی لەخوا دەترسن مادام کەسێک چاودێری کارو هەڵس و کەوتيان دەکات ويژدانيان ڕێگە نادات کاری دزێو و نابەجێ بکەن، بەڵام ئەوەی خوانەناس و لەخواترس نەبێت، هيچ چاودێر و ڕەقيبێکی نيە يان ئاينێکی نيە ويژدانی محاسەبە بکات يان تاوەکو لە کاری دزێو و نابەجێ و کوشتن و دزی و تاد بگەڕێتەوە بۆيە وتراوە(ئەوەی لەخوا نەترسێ، لەهيچ ناپرسێ).
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 768 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!