وەرگێڕانی: کۆمەلێک نووسەر
ساڵی چاپ: 2017
شوێنی چاپ: سلێمانی - کوردستان
نۆبەی چاپ: چاپی یەکەم
#دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#[1]سپینۆزا 1632_ 1677
ئەم فەیلەسوفە گەنجە گۆشەگیرە کاتێک کە مرد تەمەنی تەنیا چل و پێنج ساڵ بوو. فەلسەفەکەشی بەڕادەیەک قوڵ و کاریگەر بوو کە زۆرێک لە فەیلەسوفانی دوای خۆی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە. لەوانە کانت و هیگڵ و ڕۆسۆ و لابینزو نۆڤالیس و گۆتەو نیچەو ئەنیشتاین و... تێگەشتن لەتێۆری ئەم فەیلەسوفە هەروا ئاسان نیەو پێویستمان بە مەعریفەیەکی باش و دیراسەیەکی قوڵ هەیە. قسە کردن لەسەر فەلسەفەی ئەو زۆری دەوێت و من لێرەدا بەشێوەیەکی سەتحی و خێرا بەسەر بیروڕاکانیدا دەچم.
سەبارەت بە بوون سیپنۆزا سەرچاوەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ یەک شتی جەوهەری کە بە سروشت ناوی دەبات. بەڕای ئەو هیچ شتێکیش ئیمکانی نیە بەبێ ئەو، بونی هەبێت. پێچەوانەی دیکارت کە حەقیقەتی هەبون بۆ ماتڕیاڵ و هۆش جیا دەکاتەوە، سیپنۆزا پێی وایە ئەم حەقیقەتە لە یەک بنچینەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەویش بنچینە ئەوەڵیەکەیە کە سروشتە. ئەم بنچینەیەش لە هەموو شتێکدا هەیە. وەکچۆن خودی بنچینەکەش شتێک نیە بکەوێتە دەرەوەی ژیانی مرۆڤەوە. واتە بون و هەموو پەیوەندیەکانی دەچنەوە سەر ئەم یەک بنچینەیە.
دانلود کتاب: سپینۆزا
تعداد دانلود:
459 بار
از نویسندە، مترجم و انتشاراتی تقاضامندیم کە در صورت عدم رضایت پخش این کتاب در کوردیپیدیا، ما را مطلع نمایید!
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,049 بار مشاهده شده است