ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی #هەپەگە# دەربارەی چالاکی گەریلاکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە جولەمێرگ زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکاوە ولە ئەنجامدا 15 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید پیرۆزوشەهید ئاگریدا هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.
'لەگەڤەرچالاکی، سەربازێک کوژرا'
ڕۆژی 6ی ئەیلوول/15ی خەرمانان لە کاتژمێر 17:40 خولەکدا هێزەکانمان لەدژی سوپای دوژمن لە گردی عەلی شێر-ی ناوچەی گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.
'گورز لەکاروانێکی سەربازی درا، 15 سەرباز کوژران'
ڕۆژی 7ی ئەیلوول/16ی خەرمانان لە کاترمێر 12ی نیوەشەودا هێزەکانمان لە ناوچەی خەزالکێ-ی نێوان چەلێ وجولەمێرگ کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیایان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سەربازی تێکشکاوە و 15 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
'لەگردی لێلیکان سوپای تورکیا کرایە ئامانج.
لە 7ی ئەیلوول/16ی خەرمانان لە کاتژمێر 14:20 هێزەکانمان لە گردی لێلیکان-ی ناوچەی برادۆست-ی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو جالاکییەدا سەنگەروحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج. ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
' لەسێرت دوو سەرباز کوژران'
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدان-ی بەستا لە ڕۆژی 5ی ئەیلوول/14ی خەرمانان لە گردی شەهید جانخوورت-ی ناوچەی هەرەکۆل-ی سێرت لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربوو.
'هێرشی ئاسمانی'
ڕۆژی 7ی ئەیلوول/16ی خەرمانان لەنێوان کاتژمێرەکان 3 بۆ 4ی دوانیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەردۆڵی شووشانێ-ی ناوچەی خواکورک-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان بۆردومان کرد.
لەهەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر 20:00 ئێوارە ناوچەی ئاڤاشین بۆدومانکرا.[1]
#08-09-2018#