ژن بەدوای قەلقەلاشک دەکەوێت
قەلقەلاشک دوو مانای هەيە يەکەم: قەلەڕەش يان قەلەباچکە دووەم: دڕکی وشکی کەنگر، ئينجا کە وتراوە(ژن بەدوای قەلقەلاشکی دەکەوێت) واتە پياو قاتی يە و دەستناکەوێت، بۆيە کە خشکەی دڕکی کەنگر قەلقەلاشک دێت وادەزانێت پياوە يەکسەر بەدوای دەکەوێت، هەندێجاريش لەدوورەوە قەلەڕەشێک بۆر دەچێتەوە واهەست دەکات پياوە بۆيە بەدووی دەکەوێت، ئەم حاڵەتە پێشينەيەکی ئاينی هەيە کە دەوترێت لە نزيکبوونەوەی(کۆتايی دوونيا –ئاخر زەمان) ژمارەی ژنان زۆرتر دەبێت و ژمارەی پياو کەم دەبێت بۆيە دەوترێت لەوسەروو بەندی ژنان بەدوای قەلقەلاشکيش دەکەون، هەندێجاريش شەڕ و شۆر ئه و ئيديۆمە دروست دەکات وەک جەنگی جيهانی دووەم وترا(هەی ئارەمان هەی ئارەمان، پياونەمان ژن بوونە خەرمان) واتە بەهۆی جەنگی هيتلەری ئەلمانی پياو هەمووی کوژران و بێوەژن زۆر بوون، يان شەڕی سەفەربەرلکی عوسمانی يان جەنگی هەشت ساڵەی عێراق ئێران و تاد، کەواتە کاتێک دەوترێت(ژن بەدوای قەلقەلاشکی دەکەوێت) واتە ژمارەی پياوان زۆر کەم بووە بەهۆی ناچارييەوەيە ژن ڕەدووی پياوان دەکەوێت.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,897 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!