دواڕۆژ، عەلی حمەسەعید
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات بۆ ئەوەی کەرتی پەروەردە و فێرکردن بەتەواوەتی لە قەیران ڕزگار بکەین، پێویستمان بە بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلارهەیە.
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای #هەڵەبجە#و کردنەوەی باخچەیەکی منداڵان ڕایگەیاند لە ئێستادا لەڕووی دارایییەوە، پێویستمان بە زیاتر لە ملیار و نیوێک دۆلارە، بۆ ئەوەی ژێرخانی پەروەردە بەرەو باشتر ببەین و دوو دەوامی یان هەندێ لەو سێ دەوامییەی کە ئێستا لە قوتابخانەکاندایە نەهێڵین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 750 هەزار قوتابی و خوێندکارمان هەیە، لە ساڵی 1991 تەنها 500 هەزار قوتابی و خوێندکارمان هەبوو، ئەوکات 900 بینای قوتابخانەمان هەبوو، بەڵام ئێستا نزیکەی شەش هەزار باڵەخانەی قوتابخانەمان هەیە، ئەوکات نزیکەی 20 هەزار مامۆستاو فەرمانبەرمان هەبوو، بەڵام ئێستا 180هەزار مامۆستاو فەرمانبەرمان هەیە.
وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو، سەرتای ئەمساڵ ئامارمان بۆ هات کە تەنها 120 هەزار قوتابی لە پۆلی یەکی بنەڕەتی ناوی تۆمارکردووە، بەڵام ئێستا ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ 160هەزار قوتابی.[1]
#10-10-2018#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,164 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!