چیرۆکەکەی: لە کوێرە گوندێکی ئەم کوردەوارییە، پیاوێک هەبوو، ئەوەی کار و پیشەبوو نەی دەکرد، ڕۆژێک لە دیوەخانێ یەکێک لێی دەپرسی: تۆ لەوێ دەچیە وێ، بۆ کارێک ناکەیت؟ پیاوەکە دێتە وەڵام: نیتم چیبکەم، خەڵکی ئاوایی کۆمەکی دەکەن، کەرستەی جۆتی بۆ ساز دەدەن دەینێرنە بەیار کێلانێ، لاتە جۆتێک دەکات، گاسن لە کوومە زێرێک گیر دەبێت، بەلاپووتەکەی دەستی چوار دەوری دەداتەوە، لە ناو جۆرکی کەران دەکات، دەگەرێتەوە ماڵەوە، خەڵکی دەرو دراوسێ لێی دەۆرسن: ها ئەوەشت تەواو نەکرد! پیاوەکە دەڵێت: ئەگەر خوا بدات لە خەتە جۆتەکی دەدا.
ئەم پەندە بە کەسێک دەڵێن، بە ئاسانی، لە هەوەنتە، لەختو خۆڕایی، تووشی خێرێکی باش ببێت. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,527 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!