ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمون و تاقیکردنەوە و سەرسپی نەکردن بووە لەبەر خۆرەتاو، دواتر زانستی جوگرافیا و سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆر و کەوتنی تیشکی خۆر بەلاری و ستونی و هاتنی وەرزەکانی ساڵ ئه و زانستی حسابگرەوەی کەمکردەوە و شوێنی گرتەوە بەتایبەتی لە پێشبینیەکانی ئاووهەوا و بەرزی و نزمی پلەکانی گەرمی و پەستان و هەڵکردنی بایەکاندا.
ڕۆژگار بوو بەساڵ واتە ماوەی ڕۆژ درێژ بووە، ئەمە لە دوای یەکسانبوونی شه و وڕۆژی بەهارەوە دەست پێ دەکات و لە مانگەکانی هاویندا درێژی ڕۆژ دەگاتە ئەوپەڕی(14) کاژمێر و تەنیا(10) کاژمێر بۆ شه و دەمێنێتەوە، کە ماوەی ڕۆژ درێژ دەبێت مرۆڤیش لەنێو ژەمەکاندا برسی دەبێت و دەتوانێت زۆر بخوات بۆ چالاکبوون و کارکردن، سک(زگ)ی خۆی بە جەواڵ(جوار) لێکداوەتەوە هێندەی دەوێت پڕ نابێت، بۆئەم حاڵەتە حسابگرەوەکان لەکوردەواریدا بە ئیدیۆمەوە ووتویانە(ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ).[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,133 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!