میسر، هیندستان، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
لە ئینگلیزیەوە: عومەر عەلی غەفوور
سلێمانی 2018
ێکدانەوەی کلاسیکییانە بۆ ئەو ڕووداوانە ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنێکی گشتییە لە سیاسەتی ئاینی، کە زۆر ڕوونە. واباوە، هەم سادات و هەم گاندی وەک دوو سەرکردەی سیکیولار تەماشا دەکرێن کە لەلایەن توندڕەوانی ئاینییەوە کوژراون. زیاد لەوەیش، دەوترێت ڕەنگدانەوەی ململانێیەکی فراوانترە لەنێوان گرووپە بەرهەڵستکارە ئاینییەکان و دەستەبژێرە عەلمانییەکانی دەوڵەتدا. ئەو بابەتەی باسی دەکەین تەنیا کێبرکێیەک نییە لەسەر دەسەڵات، بەڵکو ناکۆکییەکی ڕیشەییە لەنێوان نەریت (ترادیسیۆن) و نوێگەری (مۆدێرنێتە)، لەنێوان ئاین و سیکیولاریزم. بەهەمان شێوە پەلاماردانی پێکهاتەی سیخ پاش کوشتنی خاتوو گاندی بۆ ئەو سۆزە تایفییە دەگەڕێتەوە کە لە کۆمەڵگەدا خۆی حەشار داوە. دەوترێت، سروشتی ئاینیانەی دانیشتووانی نەریتی وایان لێدەکات مەیلیان بۆ توندوتیژیی بەکۆمەڵ–و ناعەقڵانی- هەبێت، کە واباوە پەیوەندی بە ژیانی سیاسیی مۆدێرنەوە نییە. بەڕواڵەت ئەم لێکدانەوەیە بۆ ڕووداوەکان وەک بەڵگەنەویست دێتە پێش چاو. بکوژانی سادات ئەندامی جیهادی ئیسلامی بوون، کە گرووپێکی چەکداریی نهێنییە و دزەی کردووەتە ناو سوپای میسری. ئەوان پابەندبوون بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی و دژی هەڵوێستەکانی سادات بوون بەرانبەر خۆرئاوا و ئیسرائیل. بەهەمان شێوە کوشتنی خاتوو گاندی لە تۆڵەی پێکدادانێکی خوێناویدا بوو کە چەند مانگێک پێشتر لە ویلایەتی پەنجابی هیندی ڕووی دا. گرووپێکی چەکداری بەسەرکردایەتی توندڕەوی سیخ سانت بهیندرانوال Sant Bhindranwale خۆیان لەناو پەرستگەی ئاڵتونیی ئامریستاردا قایم کرد، کە پیرۆزترین مەزارگەی سیخەکانە. چەکدارەکان پاش هێرشێکی خوێناوی سوپای هیندی کە لەژێر فەرمانی خاتوو گاندیدا بوو، دەرکران، پاشتر کوژران. [1]
توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! ارسال کتاب این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,787 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!