ناوی کتێب :- چرای ڕێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید
ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەکاندا خنکاون و شتە باشەکانیان لە بیرچۆتەوەو بێ ئاگا ماونەتەوە، ئامادەن ژیانی خۆیان بەو شتانە ئاڵوگۆڕ بکەن، بەم شێوەیە خەڵکی بێ ڕۆح ماونەتەوە، ئەوان ڕۆحی خۆیان فرۆشتوە، تۆ پێویستت بە شوێن و خۆراک و جلووبەرگە دەبێت تۆ سەرنجی هەموو ئەوشتانە بدەیت بەڵام نابێت ئەو شتانە ببن بە هەموو شتێکی تۆ دەبێت کاتێکیش دابنێی بۆ دۆزینەوەی خوود، ئەمە هەر ئەو شتەیە کە من پێی ئەڵێم تێڕامان، لەگەڵ خوود دانیشتن، لەگەڵ خوود بوون و خۆدانە دەست جیهانی دەرونی، لە هەر دەرگایەک کە ئەتەوێ بڕۆ ژوورەوە، ئەتوانیت لە دەرگای ئارامیەوە بڕۆیتە ژورەوە تاکوو بگەیت بە شادمانی و ئەشق و هاودەردی و دەرک و تێگێشتنی باڵای مرۆڤەکان بەخشین و لەسەرخۆ بوون و تەوازوع و خۆبەزلنەزانی و میهرەبانی و متمانە و ڕاستی وە لێوان لێو بیت لە هەموو ئەمانە، مەعبەدی خوا دەرگای زۆرە بەڵام هەموو ئەم دەرگایانە بەیەک کلیل دەکرێنەوە ئاویش (ئاگای و تێڕامانە)، مرۆڤی بێ ئاگا وەک سواڵکەرێک وایە، مرۆڤی بە ئاگا لە خوود گەورەترین پاشایە، چونکە کاتێک تۆ لەخوود بە ئاگا بووی پاشایەتی دەبێت بە هی تۆ، ئەم پاشایەتیە لە پێشتر بەتۆ بەخشراوە بەڵام تۆ لەخەودایت، لەناخی تۆدایە بەڵام تۆ سەیری ناکەی، چاوەکانت ورد کردۆتە سەر دەرەوە.
دانلود کتاب: چرای ڕێگای خۆت بە
تعداد دانلود:
900 بار
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,829 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!