دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
لە سەرەتای ساڵی 2018وە تاوەکو ڕۆژی 10ی کانونی یەکەم، کە دەکاتە ڕۆژی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، لە ئێران 700 هاووڵاتی کورد دەستگیرکراون و لە نێویاندا 68 هاووڵاتی لە سێدارەدراون کە ژن و مناڵیشیان تێدا بووە.
عەدنان ڕەشیدی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران بەدواڕۆژی وت: لە سەرەتای مانگی 1ی ساڵی 2018 تاکو ڕۆژی 10ی کانونی یەکەم کە دەکاتە ڕۆژی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران 700 هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی جیاجیا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسگیرکراون و خراونەتە زیندانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: له و دەسگیرکراوانە تائێستا و لەماوەی ئەمساڵدا، 68 کەسیان لەسێدارەدراون کە لە نێویاندا سێ ژن و منداڵێک هەبووە.
ڕەشیدی باسی لەوەشکرد: کە ئه و هاووڵاتیانەی کە دەسگیرکراون و ئەوانەشی کە لەسێدارەدراون هەموویان خەڵکی شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
وتیشی: بەشێک له و هاووڵاتیانە بە تۆمەتی سیاسی خراونەتە زیندانەکانی ئێران.[1]
#11-12-2018#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,643 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!