دەزگای دژەتیرۆر گرووپی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کوردستان، ناسراو بە لە خۆمان پاراستن بە کوردی پاراستن و زانیاری. دەزگایەکی حکوومییە و بارەگای سەرەکی دەکەوێتە شاری #سلێمانی#.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
دەزگایەکی حکوومییە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#)ەوە کە پێی دەوترێت (لە خۆمان پاراستن) لەژێر ناوی (سی تی جی کوردستان) دامەزرا. بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2002 لەلایەن یەکێتییەوە بە هاوکاری ئەمریکا لە دژی هەڕەشەکانی ئەنسارولئیسلام لە ناوچەی نزیک بە هەڵەبجەی شەهید دامەزرێنرا. ھێزەکانی دژەتیرۆر لەلایەن #لاھور شێخ جەنگی#یەوە فەرماندەیی دەکرا. لە ساڵی 2013 لاھور شێخ جەنگی بوو بە بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری کە دەزگای ھەواڵگری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، دواتر هەردوو دەزگای هەواڵگری و سەربازی، زانیاری و دژەتیرۆری یەکخستەوە. دوای ڕووداوەکانی 8ی تەممووز وەهاب هەڵەبجەیی بووە بەرپرسی دەزگاکە.
=KTML_Bold=ئەرکەکانی=KTML_End=
گرووپی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (CTG) زانیاری هەواڵگری کۆدەکاتەوە و ئۆپڕاسیۆنەکان ئەنجام دەدات، ئەرکی سەرەکی دەزگاکە لێکۆڵینەوەیە لە تاوانەکانی تایبەت بە هەردوو ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان. دەزگاکە بە فەرمی دەسەڵاتی دەستگیرکردنی لەسەر کۆمەڵێک تاوان هەیە لەوانە تیرۆر.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,144 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!