يەک ڕۆژم مابێ لەکانونێ بەزت دەردێنم لە قونێ
کانونی دووەم واتە(بەفرانبار) بەره و ڕێبەندان-ێ ئەم مانگە لە ووراتی کوردان سەرما و سۆڵە هێرەی دەکات و هەموو سەرسواندوان و گوێسوانان دەکاتە چلورە و جۆگە و ڕووباران دەکاتە شەختە و گژوگيايان سڕ دەکات و نايەڵێت يەک بەپێی خۆيان گەشە بکەن، بزن لەبەر ئەوەی ڕووتەڵەيە و پاشەڵی بەدەرەوە لە سەرمان(توێشک و بەزێک) بە بن کلکيەوە وەدەردەکەوێت دەڵێی(چڵمی لوت و پاشماوەی پەڕينی نێری-يە) ئينجا وشک هەڵدێت و بەبن کلکيەوە دەنوسێت بەوە دەوترێت(بەز) ئەم بەزە سەرماو سۆڵەی زستان هۆکاريەتی، ئينجا ئەم ئيديۆمە لێرەدا لە گفتوگۆی زستان و بزن هاتۆتە کايەوە وەک(حسابگرەوە) بەکاردێت واتە بزن بەتايبەت گ
گيسکە نێرەکەی کە تێر گيا دەخوات و لە لێژايی و زورگ و بەرزايی بەره و خوار دەڕوات تاڕادەيەک تێر گيايە دەڵێ(تڕی ئه و زستانەش بەکێرم) زستانيش پێی دەڵێت زۆر لەخۆت بايی مەبە هێشتا زستان ماويەتی ئەگەر(يەک ڕۆژم مابێ لەکانونێ، بەزت دەردێنم لە قونێ).
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 999 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!