بەداخەوە ئەمڕۆ 28.01.2019 بەڕێز #میر تەحسین# میری ئێزدییان کۆچی دوایی کرد. لەم دۆخە هەستیارەدا کە باوەڕدارانی ئێزدی و هەموو گەلی کوردستان پیایدا تێپەر دەبن، لەدەستدانی کەسایەتییەکی وەک میر تەحسین زیانێکی گەورەیە. میر تەحسین هەر لە منداڵییەوە تا کۆتایی هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی ئێزدییان تەرخان کردبوو.
لە قۆناغی میر تەحسینیشدا خەڵکی ئێزدیی بوونە ئامانجی چەندین هێرشی سەخت. لەو هەموو هێرشانەدا میر تەحسین لەناو خەڵکەکەی خۆیدا مایەوەو هەوڵی دا خەڵک لەو هێرشانە بپارێزێت. هەروەها میر تەحسین وەک کەسایەتییەکی کوردستان لە سیاسەتی کوردستانیشدا جێی خۆی گرتبوو.
هەر لەبەر ئەو هەڵوێستانەش میر تەحسین زۆر جاران بووە ئامانجی هێرشی دوژمنان. بەڵام ئەو هەنگاوی بۆ دواوە نەناو هەر لەسەر ڕاو تێکۆشانی خۆی بەردەوام بوو.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک، بە لەدەستدانی میر تەحسین زۆر خەمبار بووین. هیواخوازین جێگای ئەو بەهەشت بێت. هەروەها ئێمە سەرەخۆشی لە کەسوکارو باوەڕدارانی ئێزدی و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.
#28-01-2019#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,769 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!