#هێمن قەرەداغی#
هەریەکەمان بە جۆرێک ئاگامان لێی نەبوو کەوت، نەمانزانی چۆن کەوت، لەباغدا کەوت، لەناو گیاو چیمەنو گڵدا کەوت، ئاسان نییە دۆزینەوەی، ناگەرێینەوە سەری، ئاخر باغ چڵوچێوی هەیە، شتی یێدا دیار نامێنێ، شتی تیادەچێت بەناخی گڵوخۆڵدا، بارانێک دێتو یاقوتەکان دەبات بەناخی ئەرزدا، گەڵایەک دەوەرێتو دەیان شارێتەوە، گیایەک سەردەردێنێتو دەیان خاتە ژێر باڵی خۆی....لێمان کەوتو ناچینەوە سەری، باخەوانێک بردیو بۆ هەتاهەتایە شاردیەوە. کاشکی لەسەر زەویەکی ڕوت بکەوتایە ئەم یاقوتانە، لە ڕێیەکدا، لەسەر شەقامێک، لەسەر ڕوتە عەرزێک، ئەوکات دەمان دۆزینەوە، دەچوینەوە سەریان، دیار دەبوون، بەڵام داخ لەباخدا کەوتن ئەم یاقوتانە....فریوی گوڵمان خواردو ئاگامان لەوان نەما، فریوی گیامان خواردو ئەوانمان فەرامۆش کرد، فریوی ئاورنگمان خواردو ئەوانمان بیر چویەوە... ئای لە فریوی باغ! لەفریوی گەڵاو شنەی دار چی پێکردین، ! غەمزەی گوڵو نیگای چرۆ، شێی گیاو بۆنی چیمەن. هەریەکەمان لە باغێکدا دڵمان لێ کەوت، یاقوتەکانمان لێ کەوت، شتی زۆرمان لێ کەوت، خودا، ئەشق، بەرائەت، یادەوەری، بۆنی باران، تامی ئاسمانمان لێ کەوت. [1]
توجه: فایل PDF این کتاب در دسترس نیست، لطفا کمک کورديپيديا برای دریافت این فایل! ارسال کتاب این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,404 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!