درەختی بەردار ملی کەچە
گوڵەگەنمە پڕدانەکان مليان شۆڕکردۆتەوە گوڵە گەنمە پوچەکانيش شەڕ لەگەڵ ئاسمان دەکەن، ئه و چڵ و لقانەی بەردارن وەک سکی ئاوس پشت کوڕ دەکەنەوە و چڵەکان ملکەچ و دەستەوئەژنۆ بۆ سەر زەوی شۆڕ دەبنەوە ئەمە گوزارشتە لەپڕ گەنمی و ميوەيی لاسک ولقە شۆڕەوەبوەکان، ئەمە واتای ڕاستەقينەی ئيديۆمەکە بەڵام مەبەستە بەکارهاتووەکەی واتە ئه و کەسەی سەنگين و ڕێزدار و ئەدگار و ڕەوشت بەرزن هەميشە وەک پيرەمێردی نەمر فەرمويەتی سوراحی سەرفروو دێنێ لەبۆ پياڵە کە تێی کا بۆی، ئه و سەردار و پاشا و سەرۆکانەی تيابەستەن هەموو کاتێ بۆ ميللەتەکەيان ملکەچ و دەستەوئەژنۆ وەستاون هەر بۆيە کورد ئەمەی لە پەند وئيديۆمدا بەدەربڕينەوە وتووە و فەرمويەتی(درەختی بەردار ملی کەچە).
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,160 بار مشاهده شده است