لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئاوی ئاموون و توونی باباچی.
توونی بابا: دەکەوێتە ناوچەی دەربەندی خان لە شاری سلێمانی، کەندڕێکی پێچاوپێچی پێنج کیلۆمەتر درێژە، چەند دەروازەیەکی چوونە ژووری هەیە، کەسێک نەشارەزا بێت تیای وندەبێت. ئاوی ئاموون: مەبەستی ئاوی نیلە کە بەدەستی مووسا شەقکرا و جوولەکەکانی پێدا پەڕینەوە و دواتر ئاوەکەی دایەوە لەیەک و ئاموون فیرعەونی میسری تیا خنکا. پێشوان لەسەر ئەم پەندە دەڵێن: جارێک باوک و کوڕێک لێیان دەقەومێ و ڕێیان دەکەوێتە توونی بابا و شەویان بەسەردا دێت، باوک و کوڕ بیستوویانە کە لە توونی بابا هەژدیهایەکی لێیە شەو هەر کەسێک لەوێ بمێنێتەوە لە چنگی ڕزگاری نابێت، هەژدیهاکە پەلاماری سەری دەدا و دەیخوا، شەو باوک و کوڕ قاچ ئەخەنە ناو یەک و بەپێجەوانەی یەک پاڵ ئەکەون و بەتانییەک ئەدەن بە خۆیاندا، باوک دەڵێ: ئەگەر هەژدیهاکە یەکەم جار پەلاماری سەری منیدا تۆ بیکوژە، گەر پەلاماری سەری تۆیدا من دەیکوژم، لە تاریکی شەودا هەژدیهاکە دێتە سەریان، هەر دوو سەری بەتانییەکە لادەبا، سەیرئەکات ئەوەی پاڵ کەوتووە دوو سەری هەیە، دەڵێ: پەلاماری هەر سەرێکیان بدەم، سەرەکەی تر دەمخوا و دەمکوژێت، بۆیە نایانخوات! دەڕوا و دەڵێ: (توونی بابا حەوت دەرە، نەمدی پیاوی دوو سەرە). پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە نزای لێبکەی بڕوا و گۆڕەوشاربێ و نەیەتەوە.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,528 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!