هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگای #سلێمانی# بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە 135 هەزاری تێپەڕاند و بەرپرسێکی گەشتوگوزاری سلێمانیش دەڵێت: پارێزگای سلێمانی لەهاتنی گەشتیاراندا لەپلەی یەکەمدایە.
ئارام شوانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕاگەیاند: تائێستا هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە زیاتر لە 135 هەزار کە زۆربەیان خەڵکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق-ن.
شوانی بەئاماژەدان بەوەی پارێزگای سلێمانی لەهاتنی ژمارەی گەشتیاران یەکەمە، وتی: هۆکاری زۆری هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی ئەوەیە لەڕووی سیاسی و نرخەوە ئەم ناوچەیە زیاتر لەبارترە، گەشتیارانیش لەبازگەکان زۆر ناهێڵدرێنەوە.
سەبارەت بە داهاتی ئەو 135 هەزار گەشتیارەش بۆ پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە بۆ هەر گەشتیارێک بڕی 200 دۆلارمان داناوە کە سەرفی دەکات، بۆیە داهاتەکەیان 27 ملیۆنە کە دەڕواتە بازاڕەکانی سلێمانییەوە.[1]