هۆشیاریی سێکسی.. پرسیار و وەڵام
ئالوودەبوون لەسەر سێکس، يەکێکە له و تێکچوونە ڕەفتارييە دەروونیيانەی کە دەستنيشانکردنی ئاسان نييە، چونکە ڕەفتاری سێکسی بەگشتی، سروشتی بێت يان نائاسايی، حاڵەتێکی تەواو کەسييە و خەڵک بەدەگمەن باسی دەکەن، تەنانەت ئەگەر له و ڕووەوە کێشەيشيان هەبێت، بەزۆری دەيشارنەوە. بەگشتی ئالوودەبوون لەسەر سێکس، واتە ئه و کەسە بەناچاری، يان دوور لە کۆنترۆڵی خۆی، بەردەوام بير لە سێکس دەکاتەوە و هەتا ئه و چالاکييەش ئەنجام نەدات، هەست بە فەرامۆشی ناکات.
پ: ئەی جياوازیی چييە لەگەڵ ڕەفتاری سێکسیی سروشتيدا؟ ئەی لەدوای هەر ڕەفتارێکی سێکسی، مرۆڤ هەست بە فەرامۆشی ناکات؟
و: بەشی دووەمی پرسيارەکە دروستە. لەدوای ئەنجامدانی سێکس، مرۆڤ بەگشتی هەست بە ئارامی دەکات، بەڵام جياوازييەکە لەوەدايە، کەسی ئالوودەبوو بە سێکس، ڕاستەوخۆ لەدوای تەواوبوونی ئه و کردارە سێکسييەی کە دەيکات، ديسانەوە بير لە سێکس دەکاتەوە. هەروەها لە باری ئاساييدا مرۆڤ هەرچەند ئارەزووی ئه و کردارەش بکات، بەڵام لەبەر هەر هۆيەک بێت ئەگەر بۆی نەگونجێ، هێندە ناڕەحەت نابێ بە ئەنجامنەدانی. لەکاتێکدا لە حاڵەتی ئالوودەبووندا ئه و کەسە تەواو بێتاقەت دەبێت و تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت. بەکورتی، ئەوەی بيری لێ دەکاتەوە تەنيا سێکسە و بە شێوەيەکی ناچاری لە مێشکيدا چەندبارە دەبێتەوە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەنجامدانی، هەر وەک تووشبوون بە وەسواسیی ناچاری، کە کەسی تووشبوو شتێ لە مێشکيدا بەردەوام دووبارە دەبێتەوە و هانی دەدات بۆ ئەنجامدانی.
پ: نيشانەکانی ئەم ئالوودەبوونە چيين؟
و: بەگشتی کۆمەڵێک نيشانەی هەيە، وەک:
- سێکس بۆ ئه و کەسە جێگەی هەموو شتێ دەگرێتەوە، بە شێوەيەک هەست و سۆز لە پەيوەندیی سێکسيدا لای نەخۆش هيچ مانايەکيان نامێنێ.
- بەردەوام هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی بە شێوەيەکی زيادەڕۆيیانە و هەندێ جار نەشياويش.
- مەسەلەی سێکس تەواو بەسەر مێشکی ئه و کەسەدا زاڵ دەبێت. دەبينی بەردەوام باسی سێکس دەکات، يان بير لە سێکس دەکاتەوە، يان بە شێوەيەکی وێنانەکراو چالاکیی سێکسی دەنوێنێ.
- خووگرتن بە تەماشاکردنی فيلمی پۆرنۆگرافی، يان وێنە و گۆڤاری له و جۆرە.
- بەستنی پەيوەندیی سێکسی و ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ چەند کەسێ، بێ گوێدانە هيچ هەست و بەها و پێوەرێک.
- پەيوەندیی بەستن لەگەڵ ئه و کەسانەی کە هەست دەکات هەمان حەز و خوليايان هەيه (واتە بايەخ بە سێکس دەدەن).
- بەسەربردنی زۆربەی کاتەکەی بە ديار تەماشاکردنی ئينتەرنێت و دۆزينەوەی هاوبەشی سێکسیی تازە.
- تووشبوون بە دڵەڕاوکێ و هەڵچوون کاتێ، کە بۆی نالوێت چالاکی يان ڕەفتاری سێکسی بنوێنێ.
پ: هۆکاری تووشبوون به (ئالوودەبوون بە سێکسەوە) چييە؟
و: لەڕاستيدا هۆکار زۆرن، بەڵام ديار و يەکلاييکەرەوە نيين، چونکە وەک گوتمان ئەستەمە خەڵک بە ڕاشکاوانە باسی ژيانی سێکسیی خۆی بکات، يان ڕێگە بدات، کە چاودێریی بکرێ، بەڵام بە گشتی چەند هۆکارێکی باو هەن، وەک:
- دەستدرێژيکردنە سەری سێکسی لە منداڵيدا.
- قۆرغکردنی سێکسی لە لايەن کەسێکی لەخۆ گەورەتر، بەتايبەتی لە تەمەنی هەرزەکاريدا، ئەگەر هەرزەکار بەردەوام لە لايەن کەسێکی لە خۆی گەورەتر، کە ئەزموونی لە سێکسدا هەبێت، ڕەفتاری سێکسیی لەگەڵ ئەنجام درا و بۆ ئه و مەسەلانە هان درا، ئەوا ئەگەر زۆرە خووی پێوە بگرێ و دواتر تووشی ئالوودەبوون ببێت.
- ڕووبەڕووبوونەوە، يان بەرکەوتنی زۆر لەگەڵ ئه و شتانەی، کە پەيوەندييان بە سێکسەوە هەيە، بە تايبەتی لە منداڵی و قۆناغی هەرزەکاريدا.
پ: ئەی ئەم حاڵەتە هيچ مەترسييەکی هەيە؟
و: بێ گومان. لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵايەتييەوە ئه و کەسانە تووشی کێشە دەبن، چونکە نە دەروون و نە ڕەفتاريان سروشتی نابێت. پاشان بەپێی جۆری ئه و ئالوودەبوونە مەترسييەکانی ئەم حاڵەتە دەگۆڕێن، بۆ نموونە:
- هەندێ کەس تەنيا بە خەياڵ و لە مێشک و بيری خۆياندا بير لە سێکس دەکەنەوە. دەشێ ئەم ئاستەيان کەمزيانترين حاڵەت بێت لەم ئالوودەبوونەدا.
- هەندێ کەس خوو بە ماستەربەيشنەوە دەگرن (واتە خۆيان لە ڕێی خۆيانەوە ئارەزووی سێکسيیان بەتاڵ دەکەنەوە).
- تەماشاکردنی فيلم و وێنەی پۆرنۆگرافی، کە وا له و کەسە دەکات هەرچی کاتی هەيە بۆ ئه و مەسەلەيە تەرخان بکات.
- دەشێ پەنا بۆ سێکس بەرێ، لەبەرامبەر پەخشينی پارەدا.
- هەندێ جار تووشی هەندێ لادانی سێکسی دەبن، وەک خۆنماییشکردنی سێکسی، تەماشاکردنی خەڵک لە کونی دەرگا و بەدزييەوە.
- پەنابردن بۆ سێکس لە ڕێی تەلەفۆن، يان ئينتەرنێتەوە.
- تەنانەت پەنابردن بۆ تاوان کاتێک، کە بيری سێکسی ناچاريان دەکات بۆ ئەنجامدانی سێکس بە هەر نرخێ بێت.
- دەستدرێژيکردنەسەر منداڵ، يان کەسانی بێ توانا لە بەرگريکردن لە خۆيان.
پ: ئەی چارەسەر؟ چۆن ئه و کەسانە لەم حاڵەتە ڕزگاريان دەبێت؟
و: چارەسەری ئەم حاڵەتە بە پلەی يەکەم دەروونيیە. پێش هەموو شتێ دەبێت ئه و کەسە بڕوا بەوە بێنێت کە تووشی ئالوودەبوون بووە و پێويستە بير لە چارەسەرکردن بکاتەوە. پاشان هەوڵدان بۆ لابردنی هەموو سترێس و نائارامييەک لە ژيانی ئه و کەسەدا، هەروەها بوونی هاوبەشێکی بەسۆز و تێگەيشتوو، يارمەتيدەر بێت لە چارەسەرکردندا، چونکە ئه و نەخۆشە پێويستی بە ڕێکخستنەوەی هەست و لايەنی سۆزداری هەيە، دەبێ فێری ئەوە بکرێ، کە لە ئەنجامی هەستکردن بە سۆز و خۆشەويستییەوە سێکس بکات، نەک تەنيا بۆ بەتاڵکردنەوەی ئه و ئارەزووە[1].