#عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ# مرۆڤێکی بەرخودێر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ پ. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ ئەمڕۆ لەشاری #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد کە ئەگەر سەیری ژیانی بکەیت، دەتوانیت بڵێیت مرۆڤێکی لێوان لێو لە بەرخودێریی بووە.
لە کۆچی ناوەختەی پ.عیزەدین-دا، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی کورد و تایبەت خانەوادە و ڕۆشنبیران و ئەدەب دۆستان دەکەین. کەسایەتی پ.عیزەدین وەک کەسایەتییەکی ڕۆشنبیر و گەنجینەیەکی بەهادار بووە بۆ زمان و ئەدەبی کوردی و لێکۆڵەرێکی دیاریی مێژووی بووە، خزمەتێکی گەورەی بە نێوماڵی کورد کردووە. وەک کەسایەتییەکی سیاسیش خاوەن هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە داکۆکیکارێکی سەرسەخت بووە بۆ مافی گەلەکەی.
وەک دەستەی ڕاگەیاندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هیوادارین هەوڵ و خەونی پ.عیزەدین ڕەسوڵ بەردەوامیی پێبدرێت و لەبیر نەکرێت. دووبارە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی کورد و خانەوادەی بەڕێزیان دەکەین.[1]
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی ڕاگەیاندن
#03-10-2019#