بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووسان و کادیرانی PUKmedia ی ئازیز
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia وە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەشی یەک بە یەکتان دەکەم، ئومێدی پێشەکەوتن و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
پیوکەی میدیا، لەماوەی ساڵانی خزمەتیدا بە سەلیقە و دڵسۆزی ستافە ماندونەناسەکەی لە بەدواداچون و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریدا، پابەندبووە بەئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانییەوە، بۆیە ئەو شێوازە کارکردنەتان لەبواری میدیای ئەلیکترۆنیدا جێگەی دەستخۆشی و بەرزنرخاندنە، بۆ داهاتووش چاوەڕێی بەردەوامی و داهێنانی پیشەیی دیکەتان لێدەکەین.
هیوادارم پیوکەی میدیا بە بەرنامه و پلانی نوێوە پێ بنێتە ساڵێکی نوێی تەمەنییەوە و خۆتان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان ساز بدەن، تاوەکو لەپێشەنگیدا بمێننەوە.
هەر لە پێشکەوتن و سەرفرازییدا بن.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
#20-01-2020#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,428 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!