#فازڵ ئوسوڵیان#
سوید - 2019
درەختی ئاسووریگ بە یەکێک لە ئاسەوارە کۆنەکانی ئەدەبی جیهانی دەژمێردرێت. لێکۆڵەرانی بواری زمانە کۆنەکانی ئێرانی دەڵێن کە هەڵبەستە (منظومة)یەکی ئێرانییە کە گوایی لەسەردەمی ئەشکانییەکاندا بە شێوەی زارەکی هاتووتە بەرهم و دواتر بە خەتی پەهلەویی ئەشکانی تۆمار کراوە و وەک یەکێ لە ئاسەوارەکانی ئەدەبی کۆنی فارسی ناوی لێ دەبن. بەڵام ئەم بۆچوونە لە ڕاستی بەدوورە. درەختی ئاسووریگ بەیتێکی کۆنی کوردی سەردەمی مادەکانە.
ئەم بەیتە دەمەقرێیەکە (مناظرە) لە نێوان بزن و دارخۆرما کە کامەیان باشتر و بەسوودترن. درەختی ئاسووریگ بەیتێکی سیاسی- ورووژێنەر (سیاسی- تهیجی)ە. لەم بەیتەدا بزن سیمبۆڵێکە بۆ مادەکان و ئایینی زەڕدەشتی و درەختی ئاسووریگیش (دارخورما) هێمایەکە بۆ فەرمانڕەوایی ئاشوور. لێرەدا بزن لە پێگەیەکی بەهێزەوە ڕووبەڕووی دارخورما دەبێتەوە، بە دەم هەراشییەوە لەگەڵی دەدوێ، سوکایەتی پێی دەکات و مۆژدەی تیاچوونی دەدات. لە کوتاییشدا لەگەڵ ئارەزوی سەلامەتی تەن و ڕەوان بۆ کەیخەسرو داوا دەکات کە خەڵکیش سروود بخوێنن تا بە زوویی سەری دوژمن بە مردوویی ببینن.
دانلود کتاب: درەختی ئاسووریگ
تعداد دانلود:
594 بار
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4,008 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!