هەرچەندە کۆرۆنا کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی و ئابووری داناوە، لە هەمان کاتدا بەهۆی قەدەخەکردنی هاتووچۆ و کەمبوونەوەی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر شەقامەکان، کاریگەریشی لەسەر کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بە ئاشکرا دیارە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019دا چوار هەزار و 479 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە کە بەو هۆیە 575 کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 791 کەسیش بریندار بوون. هەروەها زیاتر لە دوو ملیۆن و 380 هەزار سەرپێچی تۆمار کراون.
بەراورد بە مانگی ئاداری 2019 و مانگی ئاداری 2020 کە قەدەخەی هاتووچۆ ڕاگەیێندرا، کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆما زیاتر بۆ دەردەکەوێت.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content=لە مانگی ئاداردا نزیکەی 400 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویان دابوو، نزیکەی 500 کەس بریندار بوون و 50 کەس گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام مانگی ئاداری ئەمساڵ نزیکەی 27 ڕووداوی هاتووچۆ، سێ گیان لەدەستدان و 25 بریندار هەبوون.=KTML_Quote_End=
عەمید ئەسعەد، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، پار 2019، لە مانگی ئاداردا نزیکەی 400 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویان دابوو، نزیکەی 500 کەس بریندار بوون و 50 کەس گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام مانگی ئاداری ئەمساڵ نزیکەی 27 ڕووداوی هاتووچۆ، سێ گیان لەدەستدان و 25 بریندار هەبوون.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار ئۆتۆمبێل هەن کە ساڵانە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە 20 ملیار دینار زیانیان بەردەکەوێت، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی کۆڤید-19 پارەی ئەم زیانەش بۆ گیرفانی خاوەن ئۆتۆمبێلەکان گەڕایەوە.
ئەوەی گرنگە سەردەمی پاش کۆرۆنایە؛ لە لایەک پلان و ستراتیژیی حکومەت بۆ کەڵکوەرگرتن لەو ئەزموونانەی سەردەمی کۆرۆنایە کە تا چەند هەوڵی کەمکردنەوەی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلەکان دەدات و سیستەمی گواستنەوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشکەوتن دەبات، لەلایەیکی دیکە هاونیشتمانییانن کە بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا ئەوەی پێویست بوو کردیان تا ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیەوە، بەڵام ئەوە ماوەتەوە کە لە پاش کۆرۆنا بۆ پاراساتنی ژیان و سامانی خۆیان تا چەندە پابەندی ڕینماییەکانی هاتووچۆ دەبن.[1]
05-04-2020