بەناوی خودا
بەیاننامەی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکان
ئێمه وەک پێشمەرگه دێرینەکان کە تەواوی تەمەنی خۆمان بۆ خزمەتی خاکی کوردستان بەسەربردووە، چەندین ئازیز و هاوڕێمان بوونەتە قوربانی ڕزگاریی کوردستان، به گیانی بێلایەنی و خۆشه ویستیمان بۆ هەموو لایەک، بە تێگەیشتمان لەباری ناسکی جیهانی و ئیقلیمی و ناوەکییەکانمان، ئەو بەیاننامەیەی خوارەوەمان دەرکرد که بریتیه له داواکاری زۆرینەی خەڵکی کوردستان.
داواکارین لە برایانی (پ د ک – ی ن ک- پ ک ک) بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان و ڕێگرتن لە پیلان و خەونی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بەزووترین کات له زینی وەرتێ بکشێنەوه، پێشوازی لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی پیشمەرگە دەکەین کە دەڵێت ئەوهێزانە کاتین لەوێ و دەیانکشێنینەوە، دەنگی خۆشمان دەخەینە پاڵ دەنگی دانیشتوانی وەرتێ و دۆڵی شاورێ و ناوچەکە، کە لە یاداشتێکدا داوایان لەسەرجەم ئەو هێزانە کردووە لە ناوچەکە پاشەکشە بکەن، مانەوەی ئەو هێزانه لەبەرامبەریەکدا تەنها خزمەتکردنی ناحەزانی کورده، به دیلی نەکشانەوەش واتای ئەوەیه بەدەستی خۆمان ئاگر بەردەدەین له دوا خەرمانی خۆمان، چاوەڕوانین وەڵامی هەر سێ لایەنەکەین که بەزووترین کات بەدەم ئەو داواکاریانه بێن و خزمەتی ئەو میللەتە بکەن، خەم لە مووچە و باری هەژاران و چارەنووسی کوردستان بخۆن.
کۆمەڵەی پێشمەرگه دێرینەکان
هەولێر
#17-04-2020#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,486 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!