بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تەنها لە مانگێکدا (20-04-2020 بۆ 20-05-2020)، 38 چالاکوانی مەدەنی و هاوڵاتی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیرکراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، پێنج لەو چالاکوانانە دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە ڕەوانەی زیندانەکان کراون.
هەروەها ئاماژەبەوە کراوە کە 33 چالاکوان و هاوڵاتی دیکە کە لەلایەن، دەزگا سیخوڕییەکانی ئێرانەوە لەوانە؛ وەزارەتی ئیتڵاعات و ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و ڕەوانەی زیندانە نهێنییەکانی ئەم دامەزراوە سیخوڕییانە کراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، تۆمەتی 18 کەس لە دەستگیرکراوەکان، هاوکاریکردنە لەگەڵ پارتە دژبەرەکانی کورد و تۆمەتی کردەوە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی خراوەتە پاڵ 4 کەسیان و تۆمەتی ئەوانی دیکە نادیارە.[1]
دەستگیرکردنی چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەمانگێکدا (20-04-2020 بۆ 20-05-2020)
|
|
|
|
#23-05-2020#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,680 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!