=KTML_Bold=سەندیکای یەکێتیی مۆسیقاران=KTML_End= (Musicians' Union-MU) لە بەریتانیا نوێنەرایەتیی دەیان هەزار مۆسیقار دەکات. ئەو سەندیکایە بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئازادی بۆ #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کورد بوو.
گەورەترین سەندیکاکانی کرێکاران لە بەریتانیا ماوەی چەند ساڵێکە بۆ ئازادیی ئۆجالان کەمپەینێک بەڕێوەدەبەن و کەمپەینەکە ساڵ بە ساڵ گەورەتر دەبێت و کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی تر پشتگیریی دەکەن.
کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان ساڵی 2016 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەلایەن گەورەترین سەندیکاکانی بەریتانیا و سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەند بە ناوی یەکێتیی یەکگرتوانە (Unite The Union - یونایت زە یونێن) و سەندیکای گشتیی کرێکاران (GMB - جی ئێم بی)یەوە دەستیپێکرد. سەندیکای یەکێتیی یەکگرتوانە ملیۆنێک و 500 هەزار ئەندامی هەیە و (GMB)یش 800 هەزار ئەندامی هەیە.
ئەو سەندیکایان نوێنەرایەتیی زۆرێک لە چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەلگە دەکەن. یەکێک لەوانە (پرۆسپێکت ROSPECT)، کە زانایان، هونەرمەندان، ئەندازیاران و بەڕێوەبەران تیایدا ئەندامن و نزیکەی 183 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای (تۆمپسۆنس سۆلیستۆرس - Thompsons Solicitors)یش نوێنەرایەیی سەندیکای پارێزەران دەکات.
کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەم سەندیکا و ڕێکخراو و کۆنفیدراسیۆنانەوە بەرێوەدەچێت: کۆنفیدراسیۆنی یەکێتیی سەندیکاکان و بازرگانی (تی یو سی - TUC) زیاتر لە 6 ملیۆن ئەندامی هەیە. سەندیکاکانی یەکێتیی یەکگرتوانەی کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەند سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا و ئیرلەند بە ناوی یەکێتیی یەکگرتوانە (Unite The Union - یونایت زە یونێن) ناسراو بە یونایت (UNITE)، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای کرێکارانی فرۆشگاکان، دابەشکاران و کرێکارانی پەیوەندیدار (یو ئێس دی ئەی دەبلیو – USDAW)، کە 450 هەزار ئەندامی لەسەرتاسەری بەریتانیادا هەیە. سەندیکای گشتیی کرێکاران (GMB - جی ئێم بی)، کە 631 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای (پرۆسپێکت – ROSPECT) زانایان، هونەرمەندان، ئەندازیاران و بەڕێوەبەران تیایدا ئەندامن و نزیکەی 183 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای تایبەتمەندی پارێزەرانی (تۆمپسۆنس سۆلیسیتۆرس - Thompsons Solicitors)، کە زیاتر لە 750 پارێزەر تیایدا ئەندامن. یەکێتیی کرێکارانی خزمەتی گشتی و بازرگانی (پی سی ئێس - PCS)، کە شەشەمین یەکێتیی کرێکاری و پیشەییەی بەریتانیایە و 195 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای کرێکارانی ڕاگەیاندن (سی دەبلیو یو - CWU) 200 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای کاری گشتیی (جی ئێف تی یو – GFTU)، کە 400 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای شۆفێرانی شەمەندۆفێر (ئەی ئێس ئێل ئی ئێف - ASLEF) و (تی ئێس ئێس ئەی - TSSA)، کە 45 هەزار ئەندامیان هەیە. سەندیکای کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە (ئێف بی یو -FBU)، کە 55 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای بارهەڵگری دەریایی و ڕێگای ئاسنین (ئاڕ ئێم تی - RMT)، 80 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای مامۆستایانی سکۆتلاند (ئی ئای ئێس - EIS)، 80 هەزار ئەندامی هەیە. سەندیکای (یونیسۆن - (Unison دووەم گەورەترین سەندیکای پیشەییە لە بەریتانیا و ملیۆنێک و 300 هەزار ئەندامی هەیە. یونیسۆن لە ساڵی 1993دا بە یەکگرتنی 3 سەندیکای پیشەیی بوارەکانی، یەکێتیی فەرمانبەرانی حکومەتی نیشتمانی و خۆجێیی (ئێن ئەی ئێل جی ئۆ - NALGO)، یەکێتیی نیشتمانیی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی (ئێن یو پی ئی - NUPE)، کۆنفیدراسیۆنی فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی (سی ئۆ ئێچ ئێس ئی - COHSE) دامەزراوە. سەندیکای نیشتمانیی مامۆستایان (ئێن ئی ئەی ئێن یو تی - NUT)، کە450 هەزار ئەندامی هەیە.
=KTML_Bold=لە مانگی ئایاردا بەشداربوونی نوێ ڕوویاندا=KTML_End=
دوای ئەوەی کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان ڕاگەیاندرا، کەمپەینەکە پێشوازیی لێکرا و دوای ماوەیەک سەندیکای (سەندیکای یەکێتیی مۆسیقاران - MU) بەشداری کەمپەینەکە بوو و ئەو سەندیکایەش نێونەرایەتیی زیاتر لە 30 هەزار مۆسیقار دەکات. سەندیکای یەکێتیی مۆسیقاران لە ساڵی 1893 لە شاری مانچستێری بەریتانیا دامەزراوە.
بە بەشداریکردنی سەندیکای یەکێتیی مۆسیقاران، بەشەکانی تری سەندیکاکە بە ناوەکانی یەکێتیی کۆمیتەی بەشی باشووری ڕۆژهەڵات (Unite South East Regional Committee)، بەشی یەکێتیی گواستنەوەی ئاسمانیی مەدەنی (Unite Civil Air Transport Section)، یەکێتیی بەشی 7687 (Unite Branch 7687)، یەکێتیی کەناراوەکانی فێڵد (Unite Fylde Coast) و هەروەها ڕێکخراوی Unite Doncaster NE/Sec1 ی سەر بە یونایت بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بوون.
=KTML_Bold=رۆڵی مۆسیقا:=KTML_End=
کەمپەینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' (Freedom for Ocalan) سڵاو و ڕێزی پێشکەشی یەکێتیی مۆسیقاران کرد، کە پشتوانی لە کەمپەینەکەیان بۆ ئازادیی ئۆجالان دەکەن. کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان ڕایگەیاند، مۆسیقا لە سەرتاسەری جیهاندا ڕۆڵێکی سەرەکی لە ناو دینامیزمی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگەڕێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان دا تێکۆشانی سەندیکاکان و ڕۆڵی مۆسیقای لە دژی سیستمی نەژادپەرەست و ئاپارتاید لە ئەرفریقای باشوور بە بیرخستووەتەوە و ڕایگەیاندووە، مۆسیقا لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییەدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە. مۆسیقا دەنگی خۆی کردە دەنگی ئەوانەی بێدەنگن و دەنگیان نییە و کارێکی کرد، کە ناهەقیی بەرامبەر بە ڕەشپێستان لە ئەفریقای باشوور بە دەنگ و ڕەنگ بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبکاتەوە و هەموان گوێیان لە دەنگ و ڕەنگیان بێت.
کەمپەینەکە ڕاشیگەیاندووە، دەوڵەتی تورک هەر دوای دامەزراندنی زمان، جلوبەرگ و ناوە کوردییەکانی قەدەغە کرد و لە ساڵانی 1980دا ژمارەیەکی زۆر کەسی دەستگیر و زیندانیکردووە، کە بە کوردی گۆرانییان وتوە و مۆسیقای کوردییان ژەندووە. کەمپەینەکە سەرنجی خستەسەر ڕۆڵی مۆسیقا لە بەرخودانی دژ بە زوڵم و ڕایگەیاندووە سرود و گۆرانییەکان بۆ ئازادی، هەموو کات بۆ چینی کرێکاری ڕێکخستنکراو بووەتە ئاوازی تێکۆشانی نێونەتەوەیی.[1]