لە ڕاگەیاندراوێکی هەدەکە دا هاتووە لەگەڵ دامەزراندنی کۆمار لە ساڵی 1922دا بەڵێنی خۆبەرێوەبەری بە کوردان درا، بەڵام ئەو بەڵێنە لەبیر کرا و بەپێی عەقڵییەتی تەکپەرەست (یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک دەوڵەت) دەستووری بنەڕەتیی ساڵی 1924 ئامادە کرا. ساڵی 1925 شێخ لە دژی ئەوە ڕاپەڕی، دواتر یاسای نیشتەجێبوون (تەقریری سوکانی) و دادگاکانی سەربەخۆیی دامەزران. هەزاران کەسیان لەسێدارەدا و لە زێد و واری خۆیان دووریانخستنەوە و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون و هەڵهاتن.
'دۆڵەکە پڕ کرا لە تەرم'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەکراوە، لە 13ی تەممووزی 1930 دا لە ئاگری هێرشێکی سەربازی دەستپیپێکرد و لە ماوەی 2 هەفتەدا هەزاران کەس کۆمەڵکوژکران.
هەدەکە ڕایگەیاند، بەپێی ئامار و ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەی جمهوریەت 15 هەزار کەس و بەپێی هەندێک سەرچاوەی تر 47 هەزار کەس لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژراون. ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە لەبارەی کۆمەڵکوژیی زیلانەوە نووسیویانە دۆڵی زیلان پڕ بووە لە تەرم.
ئەنجومەنی گەل و باوەڕیی هەدەکە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی دۆڵی زیلان بەرز ڕادەگرێت و ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا عەقڵییەت تەکپەرەست لە دژی تێکۆشانی گەلی کورد بەردەوامیی هەیە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,776 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!