رۆژی (11-07-2020) ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی #گەرمیان# بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و ئەم بڕیارانەی لای خوارەوەی دەرکرد:
1. دەوامی فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لە سبەینێ (12-07-2020) وە بە لەبەرچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی تەناوبی دەوام بەڕێژەی 30% ی فەرمانبەران دەستپێدەکات و هەفتانە لە ڕۆژی یەکشەمە تا چوارشەمە دەوام دەکرێت، هەر هاوڵاتیەکیش کە سەردانی فەرمانگەکان دەکات ڕێکاری خۆپارێزی نەگرێتەبەر مامەڵەکەی ڕاییناکرێت.
2. کردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و مارکێت و کافتریا و چێشتخانە و چایخانە و هۆڵەکانی لەشجوانی و مەلەوانگە و سەرجەم شوێنی کارەکان، بە گرتنەبەری ڕێکاری توندی خۆپارێزی، هەر شوێنێکیش خۆپارێزی نەکات دادەخرێت، بۆ ئه و مەبەستەش لیژنەکانی چاودێری تەندروستی و قایمقامیەتەکان چاودێری ورد دەکەن.
3. مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و پرسە و هۆڵ و جێگای بۆنەی کۆمەڵایەتی بە داخراوەیی دەمێننەوە.
4. هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاکانی عێراق و مەرزی #پەروێزخان#، بە داخراوەیی دەمێنێتەوە.
5. دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قایمقامەکان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یەکەی ئیدارییان بڕیاری زیاتر دەربکەن.
6. ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنورەکە دەکات بارودۆخی مەترسیداری گەرمیان لەبەرچاوبگرن و خۆپارێزی بکەن، ئەوەش لە پێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و هاوڵاتیان.
#سەلاحەدین محەمەد فەرەج#
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ ڕوبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
2020-07-11
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!