لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەوانەی دەستگیرکراون ئەو هەڤاڵانەمانن کە تێکۆشانی ئازادی ژن بەرێوەدەبەن و هەموو کاتێک لە کۆڵانەکانن. ئەو ژنانەی دەنگیان لە کۆڵانەکان بەرز دەبێتەوە دەسەڵات لێیان دەترسێت. ئەو دەسەڵاتەی کە بە دەستگیرکردن دەیەوێت هەموو ڕۆژێک ژنان بێدەنگ بکات، با باش بزانێت کە سیاسەتی فشار ناتوانێت تێکۆشانی ئەوان لاواز بکات.
'پێکەوە دەنگمان بەرز بکەینەوە'
ئۆپەڕاسیۆن لە #ئامەد# لەبەرانبەر ئەندامانی کۆمەڵژای ژنانی ڕۆسا، چالاکوانانی تەژەئا، کوشتنی پنار گولتەکین لە لایەن جەمال مەتین ئاڤجی، هێرشی سەر ژنان لە ئیزمیر کە خۆپیشاندانیان کردبوو، گفتوگۆ لەسەر پەیمانی ئەستەنبوڵ بۆ پاراستنی ژنان، ڕێکخستنی یاسای دەستدرێژیکردن بۆ سەر منداڵ، هەمووان نیشانەی ئەوەیە کە دەسەڵات تا چ ڕادەیەک دوژمنی ژنانە. دەسەڵات کە لە سیاسەتی دوژمنایەتی ژندا تەئکید دەکاتەوە، لە دۆخێکدایە کە لەدژی ژن دەستی بە شەڕ کردووە.
هەموو کاتێک پێکەوە لە گۆڕەپانەکان تێکۆشانمان کردووە. هەنگاوێک بەرەو دواوە نانێین.
وەرن پێکەوە لەدژی ئەوانی بڕیار لەسەر ژن و مافەکانیان دەدەن، تێبکۆشین و پێکەوە دەنگمان بەرز بکەینەوە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,950 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!