لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی گشتی لە عێراق، بڕیاردرا لە 30/7/2020 تاوەکو #09-08-2020# هاتووچۆ لە پارێزگای #کەرکووک# قەدەخەبێت و ڕێگە بە هاتووچۆکردنی هیچ کەسێک نادرێت لە کەرکووکەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەشەوە.
گوتەبێژی شانەی قەیرانەکانی کەرکووک هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارە بۆ کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک ڕوو لە هەڵکشانە.