دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکییەکانی مانگی تەممووزیان لە دژی داگیرکەر و هێرشکەری تورک بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو ئامارە لە مانگی تەممووزدا 108 کارگە، عەمبار و شوێنی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و داگیرکەران سوتێنراون.
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا سەرنجیان خستووەتە سەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و دەستدرێژی و پەلاماردانەکان کە لەسەر دەستی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێن و هان و دنە دەدرێن، بۆیە ڕایگەیاندووە، بەو عەقڵیەتەوە و لەگەڵ ئەو عەقڵیەتەدا ئاشتی نابێت.
دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاشیگەیاندووە، لە دژی هێرشەکان بۆ سەر کورد لە ماوەی مانگی تەممووزدا دەیان کارگە و شوێن و ئۆتۆمبێل و شوێنی گەشتیاری و گشتییان سوتاندووە.
بەپێی ئامارەکەی دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە مانگی تەممووزدا 29 کارگە، 33 ئۆتۆمبێل، 12 عەمبار و کۆگا، 8 باڵەخانە، 12 مارکێت و دوکان، 15 شوینی گەشتیاری، 1 کۆشک و پاڵاس، 1 کەشتی، گەراجێکی ئۆتۆمبێل و بە گشتی 108 چالاکیی ئاگرتێبەردان ئەنجامدراون.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,763 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!