لە 3 ی ئابی ساڵی 2014 و ڕۆژانی دواتر کارەساتێکی گەورەی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە ئێزیدییەکان کرا لەلایەن تاوانکارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# کەکەوتنە داگیرکردن ودەستبەسەراگرتنی شەنگال وقێزەونترین تاوانیان دەرهەق بە دانیشتوانی شەنگال ئەنجامدا،
ئێزدییەکان هەمیشە چینێکی گرنگی کۆمەڵگای کوردی بوون و لەدێر زەمانەوە شانبەشانی نەتەوەکانی تر بەردەوام بوون لەداکۆکیکردن لەخاکی پیرۆزی کوردستان و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان ونەیارانی گەلی کورد، ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەوپەڕی تواناوە هەوڵ دەدەین و جەخت دەکەینەوەلەسەر بە جینۆساید ناساندنی ئەم تاوانە قیزەونەو پەسەندکردنی پرۆژە یاسای ڕزگاربووانی ژنان و کچانی ئێزیدییەکان وگەڕاندنەوەی تەواوی دانیشتووانی شەنگال بۆزێدی خۆیان، سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی #شنگال# و سەرجەم قوربانیان دادەنەوێنین،
مردن ولەناوچوون بۆسەرجەم دوژمنانی کوردو کوردستان دەخوازین.
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
#03-08-2020#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,871 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!