لە شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ستایشی خۆڕاگریی ئیزدییەکانی کرد لە پاراستنی کولتور و خاکیان.
پلاسخارت، داوای لە بەغدا و #هەولێر# کرد هەرچی زووە بگەن بە ڕێککەوتن بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و ئارام بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی گیرخواردووە؛ بتوانن سەرلەنوێ ژیانیان بنیات بنێنەوە.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئازاری شەنگال بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی و خزمەتی پێویست و ئیدارەیەکی یەکگرتووەوە بەردەوامە.
پلاسخارت وێڕای ئەوەی، خۆی بە قەرزاری قوربانیان و ڕزگاربووانی ئێزدی دەزانێت، باسی لەوەشکرد، دەکرێ چارەسەری درێژخایەن بۆ دۆخی #شنگال# بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە جارێکیدیکە بنیاتبنرێتەوە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,998 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!