کۆچی دوایی تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کاک #بارزان مەلا خالید# زۆر خەمباری کردم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم.
کاک بارزان خەباتکار و تێکۆشەرێکی دیاری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بوو کە بە دەنگە دلێرەکەیەوە لە خزمەتی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو. لە کاتی ڕاپەڕینی 1991 و دواتریش وەک پەرلەمانتار و بریکاری وەزیری ڕۆشنبیریی، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردن بە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردستان هەبوو.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و یادی هەمیشە زیندوو بێت.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#25-08-2020#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,481 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!