ڕاوی ڕێوی بۆ کەوڵەکەیەتی.
ئاژەڵ ڕاوکردن و بەخێوکردن بەمەبەستە یان بۆ گۆشتەکەیەتی یان شیرەکەی یان خورییەکەی یان کەوڵ وپێستەکەیی یان هێڵکەکەی بۆنمونە(مانگای گۆشت و شیر) هەیە، مەڕ بۆ خورییەکەی و مامری گۆشت و هێلکە، هەڵبەت ڕاوکردنیش مەبەستی جۆراو جۆری هەیە بۆ گۆشت و کەوڵ و کڕین و فرۆشتن و..تاد، لێرەدا ڕێوی ئیدیۆمی(چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟) دەیگرێتەوە چونکە گۆشتی کەمە، بەڵام کەوڵەکەی بەنرخە و لەبازاڕدا پارەیەکی باش دەکات وەکو ڕێوییە زێویی ئەمریکا دیارترینی ئه و ڕێوییانەیە کە لەجیهاندا کەوڵەکەی هۆکاری کەمبونەوەیەتی و ڕاوکەرێکی زۆری بەدواوەییە، ئەمە ڕووە ڕاستەقینەکەیەتی وەک ئیدیۆمیش واتا هەموو کارێک کە ئەنجام دەدرێت مەبەستێک لە پشتەوەیەتی وەک چۆن ڕێوی کە ڕاو دەکرێت مەبەست لێی بەخێوکردنی نییە بەڵکو تەنیا بۆ کەوڵەکەیەتی نەوەک مەبەست و ئامانج و ئەنجامێکیتر بۆیە کورد بۆ هەر کارێک کە ئەنجام دەدرێت لایەنێکی ڕاستەقینەی کارەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت(ڕاوی ڕێوی بۆ کەوڵەکەیەتی) نەوەک مەبەستێکی تر.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,671 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!