دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە #عەفرین# خەڵکی مەدەنی دەڕفێنن. ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕفاندنی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.
ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەیە:
لە 3ی ئەیلول لە گوندی تەرمیشای ناوچەی شیێ کەمال یوسف، کوڕەکەی، براکەی بەناوی لوقمان یوسف و دوو کوڕی و شوفێرێکی ئەنجومەنی هەرێمی داگیرکەران ڕفێنران.
لە 10ی ئەیلولدا مامۆسیا ئەبۆ عەبدۆ 32 ساڵ کە دەرمانفرۆش بوو ڕفێنرا.
10ی ئەیلول هاوڵاتی بەناوی جەمیل حەمۆ بە بیانوی ئەوەی کاری حەواڵەی کۆمپانیای حەفتارۆی دەکرد ڕفێنرا. مۆتۆرسکیل و ئۆتۆمبێڵەکەش دەستیان بەسەرداگیرا.
10ی ئەیلول محەمەد بەکر (مامۆ بەلەک) خەڵکی گوندی قەرمتلقی جندرێس ڕفێنرا.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,470 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!