لە شاری #سلێمانی#، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
#ئاسۆی شەهرام#، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن ڕاگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆرینەیان داخراون. وتیشی: هیچ هۆڵێک نەبووە کەمتر لە 25 کەس ئیشی تێدا بکەن، ئەوەش وایکردووە زیاتر لە 500 کەس بێکاربن.داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەی هۆڵەکان داخراون، بەڵام وەرگرتنی باج و ڕسومات لە خاوەنەکانیان بەردەوامە، ئاسۆی شەهرام، دەڵێت بۆ چارەسەرکردن یاخود بەخشینیان سەردانی چەند بەرپرسێکی حکومی کردووە، بەڵام کێشەکەیان بۆ چارەسەرنەکراوە و پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە. نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، ئاماژەی بەوەکرد، پێش شەڕی #داعش# و قەیرانی دارایی، لە کاتی وەرگرتنی هۆڵێکی ئەستێرەداردا بۆ هەر ئەستێرەیەک 75 هەزار دینار ڕسوماتیانداوە، بەڵام ئێستا 500 هەزار دینار دەدەن.
وتیشی: باج و ڕسوماتەکان لەسەریان یەک بە دوو هەزار زیادیکردووە و پارەی کارەبا زیاتریش دەدەن.
هەردی عوسمان #02-11-2020# [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,479 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!